دوکەڵەکەی ئاسمانی زاخۆی داپۆشی بوو

گەڵابەیەک پێڵاوی کۆنی سوتاند و پۆلیس بەدوای دەگەڕێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

کەسێک لە زاخۆ گەڵابەیەک پێڵاوی کۆنی سوتاند، دوایی ئەوەی دوکەڵی ئەو ئاگرە ئاسمانی زاخۆی تەنی، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستوبردیان کرد و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.

رووداوەکە ئەمڕۆ 4.4.2023 لە شوێنێکی چۆڵی دەرەوەی شاری زاخۆ رویداوە.

ئەڤیندار عزەت، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی بۆ 964 دەڵێت: دوای ئاگادارکردنەوەمان هەوڵماندا بەزووترین کات بگەینە شوێنی رووداوەکە و بەزوویی کۆنتڕۆڵمانکرد.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ی وت “کەس ناتوانێت بە کەیفی خوی ژینگە پیس بکات، بنکەی پۆلیسمان ڕاسپاردووە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی رووداوەکە دەستگیربکەن و رادەستی دادگای دەکەین.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی