لیژنەی قایمقامیەتی خەبات لە 13 رۆژدا 160 سەردانی کردووە
دوو تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو لە قەزای خەبات دەستی بەسەرداگیراوە
964+
سەعید محەمەد – هەولێر
تەنیا لە 13 رۆژدا زیاتر لە دوو تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو لە قەزای خەبات دەستی بەسەرداگیراوە.
رێنجبەر بامەڕنێ، بەرێوەبەری چاودێریی بازرگانی خەبات بە 964ـی وت: لیژنەکانی قایمقامیەت لە سەرەتای مانگی رەمەزان بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکان شەش شوێن سزای پێژماردنی 850 هەزار دیناریان دراوە، هەروەها دوو تۆن کەلوپەلی خواردەمەنی و شەربەت و ماست و جۆرەکانی تری خواردن و خواردنەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
وتیشی: مارکێتی گەورە بڕیاری داخستنی دەرچووە و سزادراوە بەهۆی پابەند نەبوونی بە رێنماییەکان.
964 دەزانێت، لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی لەو 13 رۆژەی رەمەزاندا سەردانی 100 مارکێتی کردووە لەگەڵ 8 کۆگا و 12 شیرینەمەنی و 8 چێشتخانە 2 بەڕاد و 18 بریکاری خۆراک و ئارد، 8 مریشکفرۆش و 4 کارگە کۆی سەردانەکان 160 سەردان بووە.
رەنجبەر بامەڕنی، ئەوەشی ئاشکراکرد کە بڕیاری داخستنی کارگەیەکی شەربەت و شوێنێکی مریشکفرۆشی دراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق