900 فەرمانبەری شارەوانی داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی

964+

کاروان ساڵحی ، کەرکوک

فەرمانبەرانی گرێبەستی شارەوانی و شارەوانیه‌کانی کەرکوک داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4.4.2023 ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرمانبەرانی هەردوو بەرێوەبەرایەتی شارەوانی و شارەوانیه‌کانی کەرکوک لە بەردەم بینای بەرێوەبەرایەتیەکەیان دەستیانکرد بە خۆپیشاندن داوا دەکەن بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی کە ژمارەیان 900 فەرمانبەر ده‌بێت.

یاسر حەسەن بە 964ـی وت “فەرمانبەرمان هەیە زیاتر لە پێنج ساڵە گرێبەستە و موچەکەی تەنها 200 هەزار دینارە کە بەشی هیچ شتێک ناکات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،  تا ئێستا زیاتر لە شه‌ش جار خۆپیشاندانیان کردوە، بەڵام ده‌ڵێت، بێ سوود بوە بۆیه‌ بڕیاریانداوە چۆڵی ناکەن تاکو کێشەکانیان بۆ چارەسەر نه‌کرێت.

ئەندازیار ئەحمەد محەمەد یاریدەدەری بەرێوەبەرایەتی شارەوانی کەرکوک بە دەزگاکانی راگەیاندنی وت “دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ ده‌نگى فەرمانبەرانمان و پێویستی زۆرمان پێیانە”.

له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش وتی “ئه‌و بابه‌ته‌ لە وەزارەتە به‌ڵام بە سستی کاری لەسەر دەکرێت” .

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن