مەسك چۆلەكەكەی كرد بە سەگ

964+

کوردستان ئەحمەد

ئیلۆن مەسک، سەرۆكی کۆمپانیای تویتەر لۆگۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەری لە چۆلەكەوە كرد بە سەگ.

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رەنگێكی شینی هەیە و ئایكۆنی وێنەكەی باڵندەیەك بوو، كەمێك بەر لە ئێستا كۆمپانیای تویتەر ئایكۆنەكەی گۆڕی بۆ سەگێك.

سەگەكە، لەو جۆری سەگانەیە كە ئیلۆن مەسک سەرۆكی كۆمپانیای تویتەر حەزی لێیەتی و خۆشی سەگێكی لەوشێوازەی هەیە.

دوای ئەوەی تویتەر وێنەكەی گۆڕی، دراوی ئەلیكترۆنی دۆجكۆین نرخەكەی بەرزبوویەوە.

هەندێك لە گریمانەكان باس لەوەدەكەن، ئەم وێنەی كە كراوە بە لۆگۆی رەسمی تویتەر، پێدەچێت ببێت بە لۆگۆی رەسمی ئەو دراوە ئەلیكترۆنیەش.

دراوی دۆجکۆین، لە ماوەی رابردوودا لەلایەن ئیلیۆن مەسکەوە پشتیوانی لێدەكرا، یەكێكە لە دراوە ئەلیكترۆنیە نوێیەكان.

سەگەكەی مەسك ناوی فلۆكیە، یەكێكە لە جۆرە تایبەتەكانی سەگ لە جیهاندا و نرخێكی زۆری هەیە، سەگەكە لەو جۆرانەیە کە زوو دەبێتە هاوڕێی مرۆڤ.

تویتەر تۆڕێكی كۆمەڵایەتییە، بە نزیکەیی 354 ملیۆن بەكارهێنەری هەیە لە جیهاندا.