تیروپشكی قۆناغی 16ی جامی عێراق ئه‌نجامدرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵا

تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی جامی عێراق ئه‌نجامدرا و ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كانی به‌ڕێوه‌ده‌چن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا تیروپشكی قۆناخی 16ـی جامی عێراق له‌ تۆپی پێ راكێشرا و له‌ ئه‌نجامیشدا یانه‌ی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌بێته‌وه‌، یانه‌ی دهۆكیش به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ یاریی ده‌كات‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوو یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه‌ و شورته‌ به‌رامبه‌ر یه‌كتر كه‌وتنه‌وه‌، زه‌وراش میوانداریی نه‌فتی به‌سره‌ ده‌كات، ئه‌مانه‌ی به‌غدا و كه‌رخیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌فتی میسان به‌رامبه‌ر كه‌ربه‌لا و به‌حریش رووبه‌ڕووی مه‌سافی ده‌بنه‌وه‌‌.

یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق له رۆژانی 13 و‌ 14ـی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.