بە ڤیدیۆ وردەکارییەکان ببینە
لە سلێمانی ئاگر لە چێشتخانەی دایەنگه‌یەک کەوتەوە
964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی
لە یەکەیەکی نیشتەجێبون لە سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازی lpg یەوە ئاگر لە چێشتخانەی دایەنگه‌ی چوارچرای ناحکومی کەوتەوە، خۆشبه‌ختانه‌ش هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ به‌یانی روویدا و تۆڕی 964 لە نزیکەوە چووە دایەنگه‌کە، بەڵام بەڕێوبەرانی دایەنگه‌کە ئامادەنەبون بۆ راگەیاندن قسە لەسەر بابەتەکە بکەن.
ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی 964 ی وت، لە کاتژمێرێک 10ی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە دایەنگه‌كه كه‌وتەوە و بە پەلە تیمەکانیان کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
وتیشی: “هیچ بریندار و سووتاویەک نییە، تەنیا چێشتخانەکە زەرەری مادی بەرکەوتووە”.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه کاوە ساڵح، کارمەندی 122ی فریاکەوتنی سەر بە تەندروستی سلێمانی بە 964ی وت “ئێمە دەستبەجێ هاتین بۆ شوێنی رووداوه‌كه، حاڵەتی تەنگەنەفەسی هەبوو، ئەویش چەند گەنجێکی دایەنگەکە بوون، به‌ڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە و به‌هۆی شڵه‌ژاوییه‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌س ببوون.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا