تەندروستی ئاکرێ کێشەی نەبوونی پزیشکی تایبەتمەندی هەیە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
قەزای ئاکرێ بەهۆی گەورەیی سنوورەکەیی و زۆری ژمارەی دانیشتووانی لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بەهۆی کەمی و نەبوونی پزیشکی تایبەتمەند بە بوارە جیاجیا کانی تەندروستی دەنالێنێت.
سەروەر مسلح، بەڕێوەبەری تەندروستی ئاکرێ بە 964ی راگەیەند، قەزای ئاکرێ لە رووی جوگرافیاوە زۆر فراوانە ژمارەیەکی زۆر لە گوند و سەنتەری قەزا و هەرسێ ناحیەی بجیل و گردەسێن و دینارتە ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێن و تەنیا لە ئێستادا دوو نەخۆشخانەی گەورەیان هەیە.
وتیشی، ئێستا گرفتی نەخۆشخانەکانی ئاکرێ کەمی پزیشکی پسپۆرە و دەبێت پزیشکی زیاتری تایبەتمەند بهێنرێتە ئاکرێ بۆ ئەوەی هاوڵاتییان پێویستیان نەبێت بۆ چارەسەر بڕۆنە دەرەوەی قەزاکە.
بەڕێوەبەری ناخۆشخانەی ئاکرێ روونیشی دەکاتەوە، یەکێک لەو پسپۆریانەی زۆر پێویستیان پێیەتی و زۆر کەمە پزیشکی سڕکردنە، کە سێ پزیشکیان هەیە لە کاتێکدا دەبێت شەش پزیشکیان هەبێت، ئەگەر وا بڕوات دەبێت یەکێک لە هۆڵەکانی نەشتەرگەری دابخەن.
964 دەزانێت، لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ ، تەنیا پێنج پزیشکی پسپۆر لە بواری نەشتەرگەری گشتی هەیە ، هەروەها تەنیا پێنج پزیشکی پسپۆر لە بواری منداڵ بوون و منداڵان هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی