عێراق نایه‌ڵێت “هه‌ژار جه‌بار” بفڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هه‌ژار جه‌بار وه‌رزشوانی یارییه ئاسمانییه‌كان، ناوی بۆ به‌شداریكردن له دوو پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی فڕۆكه‌وانی عێراق هه‌یه و به‌شداریكردنی ئاسته‌نگی بۆ دروست بووه.
هه‌ژار جه‌بار، كه وه‌رزشوانی پاره‌گلایده‌ر و په‌ڕه‌شووته، به تۆڕی 964ی راگه‌یاند، ناوی له به‌شداریكردن له دوو پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه له‌م رۆژانه‌دا له كازاخستان و توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وتیشی، “به شێوه‌یه‌كی باش خۆم ئاماده‌كردووه و نیازی به‌ده‌ستهێنانی نازناو و ئه‌نجامی باشم هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌متوانیوه به‌شداریكردنه‌كه مسۆگه‌ر بكه‌م، چونكه پێویستم به پاڵپشتیی و نووسراوی فه‌رمیی فیدراسیۆنی وه‌رزشی ئاسمانیی عێراقه”.
“فیدراسیۆنی عێراق له فیدراسیۆنی جیهانی ئه‌ندامه، به‌ڵام دوو ساڵه پاره‌ی ئه‌ندامبوونه‌كه‌یان نه‌داوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه و منیش له‌و نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ندم و له‌وانه‌یه نه‌توانم به‌شداریی دوو پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكه‌م”، هه‌ژار جه‌بار وای وت.
هه‌ژار جه‌بار وه‌رزشوانێكی سه‌رنجڕاكێشی یارییه ئاسمانییه‌كانه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی ئاسمانیی هه‌ولێره، به‌شداری له دوو پاڵه‌وانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه، كه له ئێران و هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوون، جگه له‌و یاری و نمایشانه‌ی له كوردستان و عێراق كراون.
هه‌ژار خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵام له هه‌ولێر گه‌وره بووه و ده‌ڵێت، “وڵاتانی دەوروبەر ئۆفه‌ری ئه‌وه‌یان پێداوم به ناوی ئه‌وان به‌شداریی پاڵەوانیەتییەکان بكه‌م، به‌ڵام من ره‌تم كردووه‌ته‌وه و ده‌مه‌وێت به ناوی وڵاتی خۆم به‌شداریی بكه‌م”.
ئه‌و، كه له 2015ه‌وه یارییه ئاسمانییه‌كان ده‌كات، پێی وایه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌س بایه‌خ به یارییه‌كه‌یان نادات، له كاتێكدا یارییه‌كه زۆر گرنگه و له ئاستی دنیا ده‌توانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن.