هەموو پاپاکانی ڤاتیکان لە زاخۆن
+ 964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەبۆنەی سەری ساڵی ئەکیتو سەنتەری عەشتاری رۆشنبیری و هونەری لە زاخۆ وێنەی هەموو پاپاکانی ڤاتیکان نمایش کران.
لە چالاکییەدا وێنەی یەکەم پاپا کە ( القدیس سمعان 30 – 42ز ) بوو تا کۆتا پاپا ناوی ( فرنسیس الأول 2013ز ) نمایش کران.
ئەبو ئەیمەن، کەسایەتی ناوداری مەسیحییەکان و بەرپرسی سەنتەری عەشتاری رۆشنبیری بۆ تۆڕی 964 وتی: “یەکی نیسان سەری ساڵی کلدانی بابلییە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7323 و ئێمەی کریستیان نەوەی ئەوانین.
هەروەها وتی، “زۆر ئەزیەتمان بینی تا توانیمان وێنەی هەموو پاپاکان کۆبکەینەوە، ئەمە یەکەمین جارە وێنەی هەموو پاپاکان لە جێگەیەکدا کۆبکرێتەوە و نمایش کرابێت لەسەر ئاستی هەموو جیهاندا، بۆیە دڵی هەموو کریستیانێک بەم بۆنە و چالاکییە زور خۆشە و پیروزبایی لە سەرجەم کریستیانەکانی جیهان و بە تایبەت کوردستان دەکەم.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای هەشت رۆژی دیکە جەژنی ( القیامە) کریستیانەکان دێت.
ئەکیتو جهژنى سهرى ساڵه له لای شارستانیهتى سۆمهریی و بابلی و ئهكهدییهكان، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7323 لهمهوبهر، ساڵانە بێجگە لە کەنیسەکان لە ناو ماڵانیشدا ئەم بۆنەیە پیرۆز دەکرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا