"گەلانی دیكەی ئێرانیش لەگەڵمانن"
مستەفا هیجری: سەرقاڵی پلانێكین بۆ ئایندەی ئێران
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەڵێت، لەگەڵ گەلانی دیكەی ئێراندا پلانێكیان بۆ ئایندەی ئێران هەیە.
شەوی هەینی، كاتژمێر 11:00 بەرنامەیەكی مستەفا هیجری لە كەناڵی فەرمی حزبەكەی بڵاوبوویەوە، باس لە دۆخی ئێران دەكات و دەڵێت: شۆڕشی ژینا زۆر شتی لە ئێران گۆڕی.
ئێمە بەدوای مافی گەلەكەمانەوەین و كار لەسەر ئەوە دەكەین خواستەكانی خۆمان بەدیبهێنین و دەمانەوێت كێشەكانی گەلی كورد لە ئێراندا چارەسەر بكرێن، هیجری وای وت.
لە بارەی پەیوەندیەكانی ئێران و سعودیەوە هیجری دەڵێت:” رێككەوتنەكان كاریگەری لەسەر داخوازیەكانی گەلانی ئێران نابێت لە ئێران، چین رۆڵێكی گرنگی بینیوە لە كێشەكانی نێوان ئێران و سعودیە بەڵام ناتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات.
مستەفا هیجری، دەڵێت:” حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكەوە رێككەوتوون لەسەر بەرنامەیەكی تایبەت بۆ ئایندەی ئێران و ئەوان كار لەسەر ئەوە دەكەن كورد لە ئێراندا بتوانێت مافەكانی خۆی بەدەستبهێنێت.
لە بارەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوەدەڵێت: “30 ساڵە كۆماری ئیسلامی ئێران، زوڵم لە خەڵكی دەكات و تەنانەت دارودەستەكەی خۆشی لێیبێزارن”.
لەبارەی ئایندەی ئێرانیشەوە دەڵێت، لەگەڵ گەلانی ستەمدیەی دیكەی ئێرانەوە سەرقاڵی داڕشتنی نەخشەڕێگایەکن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەلان لە ئێران و دەیانەوێت هەموو گەلانی ژێردەستە رزگاریان بێت لە كێشە گەورەكان.
لەبارەی ئایندەی كوردیشەوە لە ئێران دەڵێت، پێویستە كورد لە ئێران بەشێوەیەكی زۆر باش مامەڵەبكات .
گەورەترین دەسكەوتی حزبەكانی ئێران تەنیا پشتیوانی خەڵكیە، هیچ كەسی دیكە پشتیوانی گەلی كوردی نەكردووە.
چاوپێكەوتنەكە زیاتر لە 40 خولەكە، لە پەیجی فەرمی كورد كەناڵ كە دامەزراوەیەكی فەرمی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە، بڵاوكراوەتەوە.