باوک و کوڕێک بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا

 میدیازان – سەعید محەمەد – هەولێر باوک و کوڕێک بەیەکەوە لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا، کاتێک ویستویانە لە رێگای سێبیران بگەڕێنەوە بۆ هەولێر. جگە لەوان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرانبەریش بریندار بووە، بەڵام ئێستا سەلامەتە، بە قسەی هاتوچۆ. رووداوەکە کاتژمێر ١:٣٠ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە روویدا،  لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب میتسۆبۆشی و تۆیۆتا یارس. فازڵ حاجی، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە میدیازانی وت، باوک و کوڕەکە لە تۆیۆتا یارسەکەدا بوون، ئەگەرچی هێشتا راپۆرتی کۆتایی رووداوەکە دەرنەچووە، بەڵام شۆفێری پیکابەکە سەلامەتە.