لە کۆی 43 شارەوانی
نەخشەی بنەڕەتی 10 شارەوانی سلێمانی کێشەیان هەیە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سنووری 10 شارەوانی پارێزگای سلێمانی کێشەی نەخشەی بنەڕەتییان هەیە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان دایە.
بەشێک لە نەخشەکان پێویستیان بە تازەکردنەوە هەیە، هەروەها هەندێکیان کێشەی زیادەڕەوی و بەشێکیشیان کێشەی یەکلاییکردنەوەی زەویی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوونیان هەیە.
ئەو کێشانە هاوڵاتیانی سنووری ئەو شارەوانیانەی تووشی گرفت کردووە، بەتایبەت لە پرسی تاپۆکردن و خزمەتگوزاریی خانووەکانیاندا.
بەرزان حامید، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند: ئێستا کێشەی نەخشەی بنەڕەتی ئەو شارەوانییانە لای ئێمەیە و داوا بەرز دەکەینەوە بۆ چارەسەرکردنیان.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی 43 شارەوانی بوونیان هەیە.