"هەمیشە هاورێیەتیمان دەمێنێت"
کەژێ و هەڵۆی وەفادار رێزیان لێنرا
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوای ئەوەی 964 ئەو دوو هاوڕێ وەفادارەی دواند کە لە قوتابخانە چەند بەیەکەون و چەند یەکیان خۆش دەوێت و بوون بە رەمزی وەفا ئەمڕۆ لە سلێمانی رێزیان لێنرا.
ئەمڕۆ لە فێستڤاڵی یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان کە بەبۆنەی یادی دروستبوونی سلێمانیەوە ئەنجامدرا کەژێ و هەڵۆی نازدار خەڵاتی رێزلێنانیان پێدارا.
کەژێ و هەڵۆ هەر لەوێ بۆ مایکی 964 بەڵێنی هاورێیەتی هەمیشەییان بۆیەک دووپات کردووە و وتیان باشتر دەبنە هاورێ و لەمەودوا لە دەرس و دەوریشیاندا باشتر دەبن.
مامۆستا کاوە کە باوکی کەژێیە وتی، سوپاسی 964 دەکات کە ئەو کارەیان بۆ کەژێ و هەڵۆکردووە و سەدان کۆمێنتی جوانیان بۆ هاتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی