ئه‌مڕۆش 10 تۆڕ پووچه‌ڵ كرانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕی ماسیگره‌كان، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی گرتنی 10 تۆڕی دیكه‌ی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30.3.2023 له فه‌یسبووكی خۆیان بڵاویان كردووه، له به‌دواداچوونیان بۆ رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور سەردانی (خاڵی چاوێریی بنکەی پۆلیسی دارستانی زەڕایەنی کرد لە سەر دەریاچەی سیروان)، دوای گەڕان و پشکنینی دەریاچەکە، توانیان 10 تۆڕی راوی ماسی هەڵبگرنەوە، کە 21 ماسی راوکراوییش پێوەبوو، بەڵام خاوەنی تۆڕەکان نادیار بوون.
ئه‌مه چه‌ند جاره و له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی وه‌ك كۆیه و رانیه و سلێمانی، پۆلیسی دارستان و ژینگه ده‌ست به‌سه‌ر تۆڕی ماسیگرهكاندا ده‌گرێت.
لە رۆژی 5ی ئادارەوە راوەماسی لە کوردستان قەدەغە كراوه، چونکە وەرزی گەرادانانە، بەڵام هەندێ لە راوچییەکان بە دزییەوە راو دەکەن و شەوان تۆڕەکانیان لە ئاوەکە نوقم دەکەن و دواتر هەر بە دزییەوە ئەو ماسییانەی دەبن بە تۆڕەکەوە، هەڵیاندەگرنەوە، جاری واش هه‌یه به تۆڕه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن، یان تۆڕه‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، چونكه ئێستا پۆلیس ئەم فێڵەی ئاشکرا کردووە و شەوان بە بەلەم دەچنە ناو دەریاچەکان و تۆڕەکان هەڵدەگرنەوە.