پاڵپشتی هەرێمی کوردستان دەکه‌ن
رۆژی دووەمە کوردانی رۆژئاوا خۆپیشاندان دەکەن
964+
ئۆفیسی رۆژئاوا
بۆ رۆژی دووه‌می له‌سه‌ریه‌كه، كوردانی رۆژئاوای كوردستان، به تایبه‌تی له شاری عاموودا، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕن.
به‌شێك له گه‌نجانی رۆژئاوا بۆ 964 قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، ئاماده‌ن به رۆح و گیان ده‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ببن و رێگه‌یان پێبده‌ن به‌رگری له خاک و میلله‌ت بكه‌ن.
حه‌ماسێكی زۆر له كوردانی رۆژئاوا ده‌بینرێت و هه‌موو چین و توێژه‌كان ئه‌مشه‌و به سروودی نیشتمانی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، پاڵپشتیی خۆیان بۆ خوشك و براكانیان له باشووری كوردستان ده‌رده‌بڕن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا