سەری مانگ پارە کۆدەکرێتەوە
نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هاوڵاتیانی سلێمانی بۆ هەر کاتژمێرێک کارکردنی مۆلیدەکان 82 دینار دەدەن.
ئارام رەحیم جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ دیاریکردنی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەنجامدرا، مۆلیدەکان لە 120 تاوەکو 130 کاتژمێر کاریان کردووە و بۆ هەر کاتژمێرێک 82 دینار دیاریکرا”.
وتیشی، “رۆژی یەکشەممە پسوڵە دەردەکەین و بەپێی گەڕەكەکان کارکردنی مۆلیدەکان جیاوازە و لە 25 بۆ 25ـی مانگ پارەکە دیاریدەکرێت، بەڵام لە سەری مانگ کۆدەکرێتەوە”.
پێداچوونەوە: کوردستان جەلال