"یەکەم ژنم لەم بوارەدا دەستم بەئیش کرد"

ژنێکی ئازا و بەتوانا کۆمپانیایەکی تایبەت بە وزەی خۆری کردووەتەوە

ئیبراهیم مەعۆ – قامیشلۆ

ژنێکی ئازا و بەتوانا لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، کۆمپانیایەکی تایبەت بە وزەی خۆری کردووەتەوە و دەیهەوێ پڕۆژەکەشی فراوان بکات.

ئیمان عوسمان بەڕێوەبەری کۆمپانیای جانی قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “یەکەم  ژنم لەم بوارەدا کۆمپانیای خۆم داناوە و سێ ساڵ لەمەوبەر دەستم بە ئیشەکە کرد”.

لە کۆمەڵگای ئێمە و کۆمەڵگاکانی تریشدا ژنانی کورد هاوشێوەی پیاوان، چالاک و زیرەک و بەهێز سەیر دەکرێن، وەک ژنێکی کورد شانازی دەکەم کە لەم بوارەدا کار دەکەم”، ئیمان وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی لە کۆمەڵگای ئێمەدا کچان و ژنان زیاتر بە کاری ئارایشتگا و شۆفێری و هەندێک کاری لەو شێوەیە سەرقاڵن، سەرەتا کارەکەی جێی سەرسوڕمان بووە بۆ هەندێک کەس، بەڵام وردە وردە ئیشەکەی جێ کەوتووە و ئێستاش بەباشی دەڕواتە پێش.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری