پێشەنگاى کتێبى زاخۆ کۆتایى هات

زیاتر لە 50 هەزار کتێب فرۆشراوە؛ نزیکەى 100 هەزار کەس سەردانی کردووە

964+

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

دواى شەش رۆژ، ئەم ئێوارەیە دووەم پێشەنگاى کتێبى زاخۆ کە لە 15ـى ئەم مانگە دەستى پێکردبوو، بە فرۆشتى زیاتر لە 50 هەزار کتێب، کۆتایى هات.

پێشەنگاکە لە 15.11.2026 دەستیپێکردوو و ئەوە دووەم پێشەنگاى ساڵانەى کتێب بوو کە لە زاخۆ بەڕێوە بچێت.

سەرپەرشتیاران دواى کۆتایى هاتنى پێشەنگاکە ئامارەکانیانى سەردانیکردن و فرۆشتنى کتێبیان بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە بووە:

97 هەزار و 263 کەس سەردانى پێشەنگاکەیان کردووە

53 هەزار و 250 کتێب فرۆشراون

100 چاپخانە و کتێبخانە لە 15 وڵاتى جیاوازەوە بەشداریان کردووە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح