"پێویست بکات بە دوو سەعات دەگەینە هەولێر"

لە قامیشلۆ خەڵكێکی زۆر بۆ پشتیوانی لە باشووری کوردستان هاتوونەتەدەر

ئیبراهیم مەعۆ

لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان خەڵكێکی زۆر بۆ پشتیوانی لە باشووری کوردستان هاتوونەتەدەر و دەڵێن، پێویست بکات بە دوو کاتژمێر دەگەنە ناو هەولێر.

بەشێک لەو هاونیشتمانیانە قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، هەرکاتێک باشووری کوردستان لەژێر هەڕەشەدا بێ، ئامادەن بە دڵ و بە گیان ببنە پێشمەرگەی باشوور.

وەک خۆیان دەڵێن، کوردستان یەک خاک و یەک پارچەیە و ئەمڕۆ هیچ جیاوازییەک لە نێوان هەولێر و قامیشلۆ یان سلێمانی و عەفریندا نییە.

دوێنێ سێشەممە 24.11.2026 عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری دژبە بەرهەمهێنانی نەوت و دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد و ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی بەرپرسانی هەرێم و هەموو خەڵکی کوردی لێکەوتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری