زەمانیشی هەیە

فرۆشتنی مەکینەی سەیارەش بوو بە کیلۆ؛ لە 5 دۆلارەوە دەستپێدەکات

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

تا ئێستا هەر تەماتە و پیازمان بە کیلۆ دەکڕی، ئێستا دەتوانی مەکینەی سەیارەش بە کیلۆ بکڕی، کیلۆی لە 5 دۆلارەوە دەستپێدەکات و تا 12 دۆلار و زیاتریش.

محەمەد سابر سکرابچییە و لە ناوچەی پیشەسازی هەولێر گەراجێکی گەورەی بۆ خۆی کردووەتەوە، ئەو بە 964ـی وت، ئەنواعی مەکینەیان لایە، ماوەیەکە بیریان لەوە کردووەتەوە کە مەکینەی سەیارە لە دەرەوە بە کیلۆ بکڕن و هەر بە کیلۆش دەیفرۆشنەوە.

“بۆ نموونە مەکینەی فۆرد ئیدج کیلۆی بە 5 دۆلارە و هی نیسان رۆگ بە 12 دۆلار دەفرۆشین”، محەمەد سابر وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەکینە هەیە 300 کیلۆ قورسە و هەشە سووکترە، هەمووشیان بە زەمانی یەک مانگ دەفرۆشن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری