رێگای گشتی کەرکوک - بەغدا

تانکەرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا

+964

سیروان خورشید – خورماتوو

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 23.11.2026 لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک – بەغدا لە سنووری قەزای خاڵس، تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا و سەرنشینێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

محەمەد عەبدۆڵا، بەرپرسی راگەیاندنی بەشی هاتوچۆی دیالە بە964ـی وت،” رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە لەلایەن شۆفێری تانکەرەکەوە روویداوە، ئەمەش بووەتە هۆی ورگەڕانی تانکەرەکە و گیانلەدەستدانی دەستبەجێی شۆفێرەکە و برینداربوونی سەختی سەرنشینێکی.

ئاماژەی بەوەش کرد، شۆفێر و سەرنشینەکە دانیشتووی شاری شاری کەرکوکن و لەبەغداوە گەڕاونەتەوە بەرەو کەرکوک.

دەشڵێت، هێڵکاری و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی رووداوەکە دەستی پێکردووە، تەرمی شۆفێرەکە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا