لە هەولێر، نەوەی نوێ ئاشنا دەکرێن بە بوکە بە بارانێ

ئەمشەو بوکە بە بارانێ لە سێتاقانە

میدیازان – هەژار ئەنوەر – هەولێر

وەک نەریتێکی کوردەواری، کاتێک باران دوا دەکەوێ پیاوانی گەڕەک کۆ دەبنەوەو بەدەم وتنی بوکە بەبارانێ ئاوی بن دەغڵانێ، لە شەوانی زستاندا داوای بارینی باران دەکەن.

ڕێکخراوی جۆڵا، کە ئەمساڵ وەک چالاکیەکی رێکخراوەیی ئەو نەریتە کوردەوارییەی زیندوو کردووەتەوە، بڕیاریداوە ئەمشەو بوکە بە بارانێ لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر ئەنجام بدات کە گەڕەکێکی شەعبییەو دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی ٣٠ مەتری هەولێر.

“دوێنێ شەو لە مامزاوە بوون، ئەمشەو بوکە بە بارانە دەچێتە سێتاقان”

دڵزار هەولیری، بە میدیازانی راگەیاند کە ئەو چالاکییە رێکخراوەییە ئامانج لێی هەم زیندوو کردنەوەی ئەو نەریتەیەو، هەمیش ناساندن و ئاشنا کردنی نەوەی نوێیە بە بووکـــــــــە بـە بـــــــــارانێ ئـــــــاوی بـــن دەغـــــــڵانێ سەعـــــــــاتـی جـــــــــارانێ لە دێـــــــــریـن زەمــــــــانێ، هەیاران و مەیاران یاخوا دەکاتە باران.

میدیازان دەزانێت، هەردوو کەسایەتی دیاری سۆشیال میدیا و شاری هەولێر، شێخ ئەنەس و خەلیفە وشیار، بەڕێوەدەچێت.

دڵزار هەولێری زیاتر وتی “هەینی و شەممە لە گەڕەکەکانی باداوە و مامزاوە ئەنجامماندا، ئەمشەویش لە گەڕەکی سێتاقان دەبێت و، سبەی شەویش لە گەڕەکێکی تری میللی دەبێت بەس تاوەکو ئێستا کۆتا گەڕەکمان دیاری نەکردووە”.

بوکە بە بارانە لە گەڕەکی مامزاوەی هەولێر – ڤیدیۆ – رێکخراوی جۆڵا

هەیـــــــاران و مەیــــــــاران
یا خــوا داکـــــاتە بــــــــاران
بـۆ فەقـــــیر و هـــــــەژاران
قەومی حەسەن و حوسـێنان
هەمووی قڕبوون لە توینیان
* * * * * * * * * * * * *
خوایـــە بـــــاران ببـــــــارێ
لـــە لادێ و لــە شـــــــــارێ
لە ســـبەینـێ تا ئێــــــــوارێ
بـە لــیزمە بێــتە خــــــوارێ
* * * * * * * * * * * *
بووکـــــــــە بـە بـــــــــارانێ
ئـــــــاوی بـــن دەغـــــــڵانێ
سەعـــــــــاتـی جـــــــــارانێ
لە دێـــــــــریـن زەمــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
بووکــــی نــــاو باغـــــــــانە
چەنـــد خــــــان و مـــــــــانە
لـە گـــــــــەورە مــــــــــاڵانە
لـە دێـــــــرین زەمــــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
بووکــە چـۆتە سەر کەپــرێ
لێــــــــــدەدا دەف تـەپــــــڵێ
لـە کەسیش ناکــا شـــەرمێ
لـە دێــــــرین زەمــــــــــانێ
* * * * * * * * * * * *
شەمـوولەی مـن چـی دەوێ
مێـــوژی عەمـــارانی دەوێ
شەکـری لە شـــارانی دەوێ
دیــــــاری منـــــداڵانی دەوێ
* * * * * * * * * * * * 
شەمـوولەی لە نــــاو رەزی
بـــای لێــدەدا و دەلــــەرزی
فــــــڕدەکـا ئـــاڤی تــــــەزی
بە جــوانــیەکەی دەنـــــازی
* * * * * * * * * * * *
شەمـوولەی مـن چـی دەوێ
مێـــوژی عەمـــارانی دەوێ
شەکـری لـە شــارانی دەوێ
دیـــــاری منـــــداڵانی دەوێ