تەسكی شەقامەكە كێشەی گەورەی بۆ شۆفێران دروستكردووە

تاسە و رەگلەكان ئاستەنگیان بۆ هاوڵاتیان دروستكردووە

+964
عەمار عەزیز_دهۆک
رێگای گەلی زەنتە، سەنتەری شاری ئاکرێ و ناحیەی دینارتە پێکەوە دەبەستێتەوە، ژمارەیەک تاسەو رەگلەی جادەكە و تەسکیەكەی  هاتۆچۆی هاوڵاتیانی ئاڵۆزكردووە.
درێژی رێگای گەلی زەنتە هەر لەسەرەتای گەلی زەنتە تا دەگاتە سەنتەری ناحیەی دینارتە 12کێلومەترە.شۆفێران نیگەرانن لە دۆخی جادەكە و دەڵێن تاسە و رەگلەو تەسكی رێگاكە ئاستەنگی زۆری بۆ دروستكردووین، پێویستە حكومەت چارەسەری كێشەكانی ئەو رێگەیە بكات
سەربەست سەبری ، بەرێوەبەری ناحیەی دینارتە بە 964ی راگەیاند:”رێگای گەلی زەنتە تەسکە و هەروەها پێویستی بە فراوانکردنە بۆ ئەمەش بەفەرمی داوامان لە پارێزگاری دهۆک کردوە بڕە پارەیەک بۆ دابین بکەن ، چارەسەری ئەوەیە یان دەبێت تونیلێک دروستبکرێت یانیش رێگایەکە فراوان بکرێت، بەلایەنی کەمی پێویستی بە 40ملیار دینارە”.
76گوند لەگەڵ دانیشتووانی سەنتەری ناحیەكە رۆژانە هاتۆچوو لەسەر دەكەن.
ئەم رێگایە تولانیە، چەند ناوچەیەكی شاخاوی دەڤەرەكە پێكەوە دەبەستێتەوە، هاتووچۆیەكی زۆری لەسەرەو هاوڵاتیان بەكاری دەهێنن بۆ گەیشتن بە ناوچەكانی خۆیان

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد