دیمەنێکی بارانبارین لە کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
جەوەکە سارد نابێ و گەرم دەبێتەوە
نمەباران لە کوێستانەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت
شۆڕش قادری
نمەباران لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و جەوەکەش لەجیاتی سارد ببێ، گەرم دەبێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026 ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەندێک جار بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و ئەگەری بارینی کەمێک باران لەو ناوچانە هەیە.
بۆ سبەى یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەک هەروەک ئەمڕۆ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا لەم دوو رۆژەدا پلەی گەرما دانەبەزێ و بەپێچەوانەوە یەک بۆ چوار پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی