حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق
وتەبێژی حکومەتی عێراق:
“پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە پێشینەی کارەکانمانە”
964+
کوردستان جەلال
حکومەتی عێراق لە بەدواداچوون له پرسی بەقاچاخبردنی نەوت بەردەوامە و وتهبێژهكهیان دەڵێت، کەس لە یاسا دەربازی نابێت.
حەیدەرعەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، دەڵێت، پاراستنی بۆرییە نەوتییەکان لە پێشینەی کارەکانە، رێنمایی بە دەزگا ئەمنییەکان دراوە بۆ بەدواداچوونی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی گومانی بەقاچاخبردنی نەوتیان لێدەکرێت.
دەشڵێت، “هەر کەسێک ناوی لە لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوتدا بێت، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە”.