لە ماوەی هەفتەیەکدا

زێڕ زیڕەی کرد؛ هەر مسقاڵێک نزیکەی 70 هەزار دیناری لێبووەوە

شۆڕش قادری

رۆژ رۆژی تازە زاواکانە و زێڕ بەردەوامە لە دابەزین، تەنیا لە یەک هەفتەدا هەر مسقاڵێک نزیکەی 70 هەزار دیناری لێبووەتەوە.

شەممەی رابردوو هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە هەولێری پایتەخت بایی 943 هەزار دینار بوو، بەڵام وەک سەندیکای زێڕنگەران دایناوە، ئەمڕۆ دابەزیوە بۆ 875 هەزار و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18ـش 750 هەزار دینار دەکات.

ئەمڕۆ شەممە 21.11.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە سێ هەزار و 538 دۆلار دیاریکراوە  و نرخی دۆلاریش لەسەر 170 هەزار و 150 دینار هەژمار کراوە.

سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 916 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 875 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 750 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 583 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 500 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 375 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.