گەنجێک لە شاخی باڵەکیان گیری خواردووه
964
ئاسۆ وەرتی ـــ سۆران
گەنجێکی دانیشتووی گوندی مهجیداوای سەر بە قەزای سۆران، بە مەبه‌ستی كردنی گژوگیای بەهاره، له چیایی باڵەکیان گیری خواردووە و تا ئێستا رزگار نه‌كراوه.
موقده‌م بەیار محێدین وتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران، ئەمڕۆ سێشەمە بە تۆڕی 964ی راگەیاند: “ئاگادارکراینەوە لەلایەن هاوڵاتیان، گەنجێکی دانیشتووی گوندی باڵەکیان بە ناوی “عه‌بدوڵا جەوهەر” له چیای باڵه‌كیان گیری خواردووه و داوای بەهاناوەچوون دەکات، ئێستا تیمەکانمان بە مەبەستی رزگاركردنی گەنجه‌كه كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ”.
بە پێی وتەی کەسوکاری، گه‌نجه‌كه لە کاتژمێر 3:00ی دوای نیوه‌ڕۆوه گیری خواردووە و چووەتە قوڵایی شوێنێك بناری چیایه‌كه و نەیتوانیوە سەرکەوێتەوە، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سەلامەتە.