لەسەر رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی
چێشتخانەیەکی خێرخوازی بۆ رێبواران و هەژاران و رۆژووگران
964+
هۆگر عدنان
حاجی جەلال حەمە تۆفیق لەدەروازەی شاری کەرکوک، لە گوندی چیمەنی شەهیدان بەدیاریکراوی، چێشتخانەیەکی خێرخوازی بۆ رێبواران و هەژاران و رۆژووگران کردۆتەوە، هەموو ئەو کەسانەی رێگایان دەکەوێتە رێگای کەرکوک – سلێمانی تێدەپەڕن.
وەک خۆی باسی دەکات خودا ماڵی پێداوە، ئەویش حەزدەکات بەشێکی ببەخشێت، هەربۆیە داوا دەکات ئەوەی لەو رێگەیەوە تێدەپەڕێت میوانی بن.
زیاتر دەشڵێت: هەرچەند میوانم بێت، ئامادەی خواردن دروستکردنم و ئەزموونی پێشووترم هەیە کە ساڵی 2004 تاکو 2022 لەم جێگەیە چێشتخانەمان هەبووە.
حاجی جەلال حەمە تۆفیق، دانیشتوی گوندی چیمەن شەهیدانە و باسی کردنەوەی چێشتخانەکەی بۆ 964 دەکات و دەڵێت: چێشتخانەکە تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.