95%ـی پڕۆژەکانی پردی دەلال تەواو کراون

964+

فەرمان سادق

نۆژەنکردنەوە و رێکخستنی شەقامەکانی دەروربەری پردی دەلال لە زاخۆ، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و  95%ـی کارەکانی تەواو بووە.

پڕۆژەکە خۆی لە دروستکردنی شەقامێکی 30 مەتری دووساید بە درێژی 2200 مەتر، هەروەها 650 مەتر ئاوەڕۆی سندوقی، کۆنکرێتکردن بە درێژایی 700 مەتر و دانانی شۆستەی شتایگەر بە درێژایی شەش هەزار مەتر.

پڕۆژەکە شەش ملیار و 100 ملیۆن دینار گوژمەکەیەتی و تائێستا 95%ـی کارەکانی تەواو بووە.

هێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ قسەی بۆ پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت: رووناکی بۆ شەقامەکە تەواو بووە و هێڵکاریش بۆ شەقامەکە کراوە، ئەوەی ماوەتەوە سەوزکردنی نێوان و دەوروبەری شەقامەکەیە.