کەمال محەمەد لەگەڵ لاوترین خانمە گۆرانیبێژ دەردەکەوێت
پەرستۆ ساڵح-لایف ستایل
خەونی ئازادی، نوێترین کاری هونەرمەند کەمال محەمەدو ئەزیتا لوقمانە کە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتویانە.
خەونی ئازادی، کە کارێکی هونەری نیشتمانییە لە هۆنراوەی دیار هەڵەبجەییەو، شادمێهر نامۆ ئاوازی بۆ داناوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.
گۆرانیبێژ ئەزیتا لوقمان کە تەمەنی ١٦ ساڵە، بۆ میدیازان قسەی لەبارەی گۆرانییەکە کردووەو، ئاشکرای دەکات کە هێشتا بڕیاریان نەداوە کلیپ بۆ گۆرانییەکە بکەن.
کەمال محەمەد، کە یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان و لە زۆرێک لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بە گۆرانی هەڵوێستی خۆی نیشانداوە.
کەمال محەمەد، ساڵی ١٩٦٠ لەسلێمانی لەدایکبووەو، تائێستا چەندان بەرهەم و گۆرانی بڵاوکردووەتەوە.
ئەزیتا، کە هونەرمەندێکی نوێی ناو کایەی گۆرانی کوردییەو تائێستا زیاتر لە گۆرانی بە تڕاک بڵاوکردووەتەوە، خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
لەبارەی بەرهەمی نوێی خۆیەوە بە میدیازانی وت “بەرهەم و کلیپی دیکەم زۆرن، بەڵام بڵاویان ناکەمەوە وەک هاوسۆزییەک بۆ دۆخی رۆژهەڵات، بەو پێیەی خۆشم لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرم”.