لە کۆبوونەوەکە هیچ بڕیارێک لەسەر نەوتی هەرێم نەدراوە
فەرمان سادق
کۆبوونەوەی تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەزە بێ دەرکردنی هیچ بڕیارێک لەسەر چارەنووسی نەوتی هەرێم، کۆتایی هات.
لە کۆبوونەوەکەدا میکانزم و پێشهاتی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 26.3.2023 لە بەغدا بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان کە بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان و بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بە بازاڕکردن و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ئابووریی و یاسایی و بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و گەیاندنی حکومی و ژمارەیەک بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندارەکان ئامادەبوون.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.