سێ برینداری سەخت

دوو ماتۆڕسکیل بەیەکیاندادا

توانا نەقی

درەنگانی شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ماتۆڕ سکیل لە کەلار سێ کەس بەسەختی بریندار بوون و رەوانەی سلێمانی کراون.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە شەقامی سەرەکی گەڕەکی شێروانە دوو ماتۆڕسکیلی دوو تایە بەیەکیاندا کێشاوە، ئەو سێ کەسەشی بەهۆیە بریندار بوون لە فریاکەوتنی کەلارەوە رەوانەی سلێمانی کراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان هەر دوو لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکان بوون، کە لەدایک بووی ساڵی 2007 و 2010 و 2009 بوون.