دهۆك بڕیاری دا وێنه‌ی كه‌سانی بێده‌رامه‌ت بڵاونه‌كرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زاكانی سه‌ر به شاره‌كه‌ی كۆبووه‌وه و دوو بڕیاریشی دا، یه‌كێكیان بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كه‌سانی هه‌ژار و بێده‌رامه‌ته.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ قایمقامه‌كانی “ناوه‌ندی دهۆک، سێمێل، ئامێدی، ئاکرێ، بەردەڕەش و شێخان” كۆبووه‌وه وتێیدا قایمقامه‌كان راسپێردران هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌رامه‌تی ناوچه‌كانی خۆیان بكه‌ن، به تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌ڵام به هیچ جۆرێكیش وێنه‌یان بڵاونه‌كرێته‌وه كاتێك هاوكاریی ده‌كرێن.
پارێزگاری دهۆك هه‌روه‌ها قایمقامه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌ی راسپارد، به‌دواداچوونی زیاتر بۆ نرخی كه‌لوپه‌ل و بازاڕ و كوالێتی بكه‌ن و لیژنه‌كانیان زیاتر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نرخ به‌رز نه‌كرێته‌وه.