هەژارەكان بۆ ماڵەوەی دەبەنەوە

سێ كولێرە بەخۆڕایی وەربگرە

+964

ئاودێر عومەر – سلێمانی

لەناو بازاڕی سەعید تەها كۆیی لە سلێمانی نانەواخانەیەكی بچكۆلانە هەیە، رۆژانە كولێرە دروست دەكەن و بەخۆڕایی دەیبەخشن بە هاوڵاتیان.

پێش مانگی رەمەزان هەر كەسێك دەیتوانی تەنیا دوو كولێرە بباتەوە، بەڵام بۆ رەمەزان زیادیكردووە بۆ سێ دانە.

رۆژانە لەم کارگەیەدا 450 کولێرە دروست دەکرێت، وەک باسی دەکەن خاوەنی ئەم کارە خێرخوازییە، هەموو وەرزەکان کولێرە بێبەرامبەر دەدات بە خەڵک و جیا لە هەژارەکان، کەسانی ئاساییش دێنە بەر دەرگەی کارگەکە و کولێرەکە تام دەکەن.