سۆران رێز له كاتژمێری زه‌وى ده‌گرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره ئه‌مشه‌و له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران له مه‌ڕاسیمێكدا رێز له كاتژمێری زه‌وى بگیرێت و بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك كاره‌با بكوژێندرێته‌وه.
كاتژمێرى زه‌وى، رووداوێكی جیهانییه ساڵانه له‌لایه‌ن سندوقى جیهانى بۆ سروشت، سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكده‌خرێت، تیایدا كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كان هانده‌دات، ماوه‌ى كاتژمێرێك كاره‌با و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بكوژێننه‌وه، وه‌ك په‌یامێكی مرۆیی بۆ نیشاندانى مه‌ترسی گۆڕانكارییه‌كانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا.
هه‌ژار ماهیر به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران، به 964ـى راگه‌یاند “ماوه‌ى نۆ ساڵه یادی ئه‌و رۆژه له سنوورى سۆران ده‌كرێته‌وه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌مساڵیش فه‌رمانگه‌ى ژینگه به هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تیش رێكخراوى وار، ئه‌و رۆژه به‌رز راده‌گرێت”.
وتیشی “كاتژمێر 8:30 تاكو 9:30 ـى ده‌قیقه‌ى ئه‌مشه‌و له یه‌كێك له شوێنه گشتییه‌كان ئه‌و مه‌راسیمه به‌ڕێوه ده‌به‌ین و ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێر كاره‌با ده‌كوژێنینه‌وه”.
به‌قسه‌ى هه‌ژار، كوژاندنه‌وه‌ى كاره‌با بۆ ماوه‌ى ئه‌و كاتژمێره په‌یامێكی مرۆییه بۆ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندی نێوان ژینگه‌و مرۆڤ.
“به كوژاندنه‌وه‌ى گڵۆپێك به‌شداربه له رۆژی جیهانى كاتژمێری زه‌وى” ئه‌وه دروشمی یادكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵه سۆران، كه هاوكاتیش له 190 وڵات و 7000 شاری جیهانى به‌ڕێوه ده‌چێت.