عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق – وێنە؛ ئەرشیف
گاز بە نرخی پاڵپشتیکراو دابینکرا
لەسەر کوژاندەوەی مۆلیدەکان سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە دەنگ
توانا نەقی
دوای ئەوەی دوێنێشەو دژی نەبوونی گاز زۆربەی مۆلیدە ئەهلیەکان لە بەشێک لە پارێزگاکانی خوارووی عێراو بەجارێک کوژانەوە ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران بڕیاریدا بە نرخی پاڵپشتی کراو گازیان بۆ دابین بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دابینکردنی سووتەمەنی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ مانگی ئەیلول.
لە راگەیەندراوەکە ئەوە روونکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی رێنمایی کردووە کە مۆلیدە ئەهلییەکان بە درێژایی مانگی ئەیلول 40 لیتر سووتەمەنی بۆ هەر کاتژمێرێک بە نرخی پاڵپشتیکراوی 400 دینار بۆ هەر لیترێک دابین بکرێن.
هەروەها کاتەکانی داوای کردووە پابەند بن بە کاتەکانی کارپێکردنی مۆلیدەکان بە لایەنی کەم 20 کاتژمێر لە رۆژێکدا بە جێگەرەوەی کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بێ کارەبا نەبن.
هەر دوێنێ شەو بەشێک لە ساحێبی ئەو مۆلیدانە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران کە کارەبایان لەسەر هاوڵاتیان کوژاندبوویەوە.