چوو بۆ گیای بەهارە و چیتر نەگەڕایەوە

964+

گەنجێک لە گوندی سێلکێی دەڤەری مزووری باڵا لە سنووری ئیدارەی سۆران چووە بۆ گژوگیای بەهارە لەو شاخ و کێوە، بەڵام مینی پیادا تەقیوەتەوە و گیانی سپاردووە.

رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23.03.2023، یەکەم رۆژی رەمەزان روویداوە.

دانیشتوویەکی دەڤەرەکە بۆ 964ی پشتڕاستکردەوە، گەنجەکە ناوی (خەڵات ئەحمەد)ە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بەرلەوەی گەنجەکە بگەیەندرێتە نەخۆشخانەی مێرگەسوور گیانی سپاردووە.