ماستی مەڕ و تەحین بازاڕیان گەرمە

964+
ئاودێر عومەر – سلێمانی

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان چەند جۆرێک خواردن لە بازاڕەکاندا لەلایەن ڕۆژوەوانەوە خواستی زۆرى لەسەرە بەتایبەت شیرەمەنیەکانی وەک ماست و پەنیر.

پەیوەند جەمال، خاوەنی شیرنەمەنی ئەریڤان لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، بە 964-ی وت “بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە لە دوێنێوە جیاواز لە رۆژانی تر فرۆشمان زیادی کردووە، هاوڵاتیان بۆ پارشێو ژەمە خواردنی ماست  و تەحین دەخۆن لە جیاتی چێشت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان ئه‌گه‌ر رۆژانی ئاسایی مەنجەڵێک ماستیان فرۆشتبێ، ئەمڕۆ دوو مەنجەڵ ده‌فرۆشن، ئەوەى ماست بکڕێت تەحین دەکڕێت لەگەڵیدا، به‌ڵام وتی “ماستی مەڕ بەڕێژەیەکی زۆر خواستی لەسەرە”.

“تەحین لە موسڵ و ئێران و ناوخۆی خۆمان و بەرهەمی سلێمانی دێتە بازاڕەکانەوە، بەڵام زیاتر لە دەرەوە بۆمان دێت نرخەکانیش تائێستا گۆڕانکاریان بەسەردا نەهاتووە گران بێت” پەیوەند جەمال وای وت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن