هەواڵەکان؛

ئەی تی ئێم بووەتە خەفەت بۆیان و ئاگریش لە گوندەکانی هەڵەبجە نابڕێت

ژووری هەواڵ

مانگانە کاتێک موچە دێت موچەخۆرانی “هەژماری من” تووشی گرفت دەبن بە هۆی نەبوونی پارە و کار نەکردنی ئەی تی ئێمەکان لە هەندێک جێگە و ناوچە، جا سوودێکی ئەم ئەی تی ئێمانە ئەوەیە کە سەرە نەهێڵێت کەچی خانەنشینان ناوی خۆیان دەنوسن و سەرە دەگرن چەندین کاتژمێر بەدیارییەوە دا ئەنیشن

******

یاخوا بەڵاى ناگەهان روو لە کەس نەکات، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە گەڕەکى کۆمارى خورماتوو، کاتێک هەڵکەوت تەها بۆ نوێژى بەیانى خەو لە چاوەکانى دەزڕێت، دەبینێت دوو دز تاریکى شەویان کردووە بە فرسەت و دەرگاى هەورەبانەکەیان شکاندووە و هاتوونەتە خوارەوە، دزەکان دەچنە ژوورى خەوتنى ئەو هاوڵاتییە و دەمانچەى لێ رادەکێشن و پێى دەڵێن چى زێڕ و پارەت هەیە بماندەرێ، ئەویش دەیەوێت رووبەروویان ببێتەوە، بەڵام یەکێک لە دزەکان چەقۆیەک دەکات بە قاچیا و بریندارى دەکات.

******

ماوەی سێ رۆژە ئاگر بەرۆکی گوندەکانی گریانە، دەرەتفێ، و هەوارەکۆنی لە سنووری هەڵەبجە گرتووەو سەختی ناوچەکە و هەبوونی درەخت و پووش و پاوانی زۆر کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی زەحمەت کردووە.

******

ژنێک لە گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی ماڵەکەی خۆی بە سەوزایی و گوڵ رازاندووەتەوە و هەر کەرەستەیەکی سادەی دەستبکەوێت گوڵی تێدا دەچێنێت،