رەخنەی لەکاتی ئاگربڕە هەیە

خاوەن رەزێکی گۆیژە بە ئاوی بیر ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە

دیلان محەمەد – سلێمانی

خالید ریشە، ماوەی نیو سەدەیە سەروکاری لەهگەڵ شاخی گۆیژەدا هەیە چونکە لە بەشێکی شاخەکە رەزێکی ترێی دروستکردووە و بەخێوی دەکات، بۆیە کاتێک بە هەواڵی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بیست، دەگاتە شوێنەکە و لاگەڵ جخاوەن رەزەکانی دیکە فریای خۆیان دەکەون.

ریشە بە 964 ی وت، هەر زوو ئاوی بیرەکانیان بەکرهێناوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و توانیویانە هاوکاری تیمەکانیش بکەن بۆ بڵونەبوونەوەی زیاتری ئاگر.

رەخنەش لە کاتی دروست کردنی ئاگربڕ لەو ساخە دەگرێت کە لە کاتی هاوینان دەیکەن بەڵام ئەو دەڵێت ” کاتی خۆی عەلی غاباتێک هەبوو لە بەهاراندا ئاگربڕی دروست دەکرد”.

کاتژمێر 11:00 ی شەوی رابردوو بوو، کاتێک ئاگرەکە لەو شاخی گۆیژە کەوتەوە، بەرگری شارستانی سلێمانی لە رێگەی 12 تیمەوە ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر خەریک بوون تاوەکو کوژاندیانەوە.

ئەم بەیانییەش، ئاژانسی (مێهر)ی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هاوکات بەشێکی زۆری هەرێمی کوردستان بێ کارەبا بووە.

ئاژانسەکە دەڵێت، هێرشەکە درۆنی بووە بۆ سەر چیای ئەزمەڕ، کە “بارەگای گروپە جوداخوازەکان” ی لێبووە و هێرشەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکەدا.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن