لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو پۆلیس گیان لەدەستدەدەن، یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەو سێ پۆلیسە کە دانیشتووی چوارقوڕنەن، بۆ بەجێگەیاندنی دەوای ئاسایی خۆیان لە بنکەی پۆلیسی گاپیلۆن لە ناحیەی گاپیلۆن، لەماڵ دەرچوو بوون.
بەپێی زانیارییەکانی 964، ئۆتۆمبێلی ئەو سێ پۆلیسە لەسەر رێگای نێوان کوێرەکان – ھۆمەرخاندایە بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدەن و ئۆتۆمبێلەکە وەردەگەڕێت و تووشی هەڵدێران دێت.
بەهۆی رووداوەکەوە، دوو لە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کە پۆلیسن گیانیان لەدەستداوە و ئەوەی سێیەمیشان بە سەختی بریندار دەبێت و بە پەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق