رەوانەی کەرکوک دەکرێتەوە
لە کەرکوک شۆفڵێکی دزی و لە سلێمانی دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ئۆتۆمبێلێکی کشتوکاڵی جۆری شۆفڵ لە شاری کەرکوک دەدزرێت و لە سلێمانی دەدۆزرێتەوە و تۆمەتبارێکیش دەستگیر دەکرێت.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە لایەن دادگای کەرکوکەوە ئاراستەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرابوو.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان – نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کارەکەیان ئەنجام داوە و ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.3.2023 بڵاویکردووەتەوە، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کراوە ناوی (ه، ع، ع) لەدایکبووی 1993ـیە و بە پێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
دەشڵێت، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی دادگای کەرکوک دەکرێتەوە.
مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراق تایبەت بە دزیکردنە و سزاکەی بەندکردنە بە مەرجێک لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.