لە گەرمیان لە 50 پلە نزیک دەبێتەوە

ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و سبەی لە گەرمیان دەچێتە نزیک 50 پلەی سیلیزی.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 2.8.2026  ئاسمان بە گشتی ساف و ساماڵ دەبێت و تینی گەرماکەش تاڕادەیەک هەروەک دوێنێ دەبێت.

بەڵام بۆ سبەی دووشەممە پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان دەگاتە 49 پلەی سیلیزی و زیاتریش.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 45 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 46 پلەی سیلیزی

دهۆک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 46 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژەش پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە