"كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی لە نیویۆڕك بەڕێوەدەچێت"

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئاوە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئاوە،  لە ئەمریكاش كۆنفرانسێكی تایبەت بە ئاو بەڕێوە دەچێت.

كۆنفرانسەكە لە نیویۆڕك بەڕێوەدەچێت،  سەركردەكانی بەشێك لە وڵاتانی جیهان بەشداریی تێدا دەكەن، ئەمساڵ سەرۆك كۆماری عێراق و وەفدێكی باڵا بەشداریی كۆنفرانسەكە دەكەن.

ئەم كۆنفرانسە زیاتر لە 50 ساڵە لە شاری نیویۆڕك بەڕێوەدەچێت، كۆنفرانسەكە بۆ پاراستنی ئاو و رێگریكردنە لە بەفیڕۆدانی هەروەها باشتر بەكارهێنانی ئاو.

بەڕێوەدەچێت “كۆنفرانسەكە لە ژێر ناوی “هیچ كاتێك باشتر نییە لەم كاتە بۆ ئەنجامدان و بنیادنانی كرداری باشتر بۆ پاراستنی ئاو.

بە پێی راگەیەنراوی كۆنفرانسەكە، ئەمریکا و هاوبەشەکانیان هەنگاوی زۆر باش دەنێن بۆ بەستنەوەی کێشەی ئاو و پاککردنەوە و هاوکاری دارایی پێکەوە بۆ گەیشتن بە پاراستنی ئاو ، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی لە کۆمەڵگە و خێزانێکی کەمداهاتدا دەژین.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیش لە بارەی كۆنفرانسەكەوە نوسیوویەتی، سەرۆك كۆمار و شاندێكی باڵای یاوەری بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتوون بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكە.