لە کەمترین کات 35 دۆلار لە زێر دابەزی

دۆخی جەنگ نرخی نەوت و کانزاکانی لە بازاڕەکاندا بە ناجێگیری هێشتووەتەوە

فەرهاد حەسەن

دۆخی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەری لە بازاڕی نەوت و کانزاکان شێواندووە بەجۆرێک بازاڕەکان نەیانتوانیوە تاوەکو ئێستا نرخێکی جێگیر بۆ بەرهەمەکان دابنێن، لەوانەش زیر و نەوت کە لەماوەی جەنگەکەدا چەندین جار بەرزی و نزمی لە نرخەکانیاندا دەرکەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ بۆ چوار هەزار و 140 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بەرزبوونەوەکەی بەردەوام نەبوو و بەشێوەیەکی  خێرای بۆ ئاستی چوار هەزار و 115 دۆلار دابەزی و ئێستاش نرخەکەی هەر لەو نێوەندەدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پلاتفۆڕمی ئابووری FX Street، بڵاویکردووەتەوە کە نرخی زێڕ تاوەکو ئێستا ئاراستەیەکی روونی نییە و نرخەکەی لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.