دوێنێ شەو چی روویدا

ئێران بە درۆن هێرشی کردو سەر گۆیژە و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریش هەڵوەشانەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئاگاداری وردەکاری هەواڵ و پێشهاتەکان نەبوویی و نازانی لە شەوی رابردووە چی بووە، 964 تەواوی وردەکارییەکانی بۆ لێرە کۆکردوونەتەوە و لە دوێنێ شەوەوە تا ئەم بەرەبەیانییە هەرچییەک روویداوە لێرە بیخوێنەوە؛

📌 شەوی رابردوو لە ماوەی نیو کاتژمێردا پێنج جار هێرشی موشەکی کرایە سەر بارەگای چەمشاری سوپای میللی کوردستان لە سنووری هەولێر و پارتی ئازادیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، هێرشەکان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە لە ئاسمان تێکشکێندراون

📌دوای هێرشەکانی ئەمشەوی سەر هەولێر، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە

📌درەنگانی شەو لەسەر شاخی گۆیژەی سلێمانی ئاگر کەوتووەتەوە و هەر زوو تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە و دەستیان کرد بە کۆنترۆڵکردنیی ئاگرەکە و قایمقامی سلێمانیش رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە هۆکاری سەرهەڵدانی دەردەکەوێت.

📌بەرگری شارستانی سلێمانی دڵنیایی دایە هاوڵاتیانی سلێمانی، تا دوا پشکۆی ئاگرەکە مابێت شاخی گۆیژە جێناهێڵن تا تەواو دڵنیا نەبن لە سەلامەتی چیاکە و نەمانی ئاگرەکە.

📌دوای نزیکەی 6 کاتژمێر ئاگرەکەی گۆیژە بە تەواوی کۆنترۆڵکرا و ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند: 12 تیم بەشداری کردووە لە کۆنترۆڵکردنی، بە هاوکاری بنکەکانی ناوشار و سیتەک و عەربەت، جگە لە هاوکاری خەڵکی خۆبەخش

📌بەرگری شارستانی سلێمانی دوای کۆنترۆڵکردمی ئاگرەکەی گۆیژە رایگەیاند؛ هاوڵاتیان دڵنیا دەکەنەوە بە تەواوەتی ئاگرەکە نەماوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی رەشەبا و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پشکۆکان تیمەکانمان ئەمشەو وەک چاودێر لە شوێنەکە ماونەتەوە و بەردەوامن لە پشکنینی ناوچەکە

📌دوای ئەوە ئاژانسی میهر بڵاویکردەوە کە ئێران بەرپرسیارێتی هێرشە درۆنییەکەی سەر شاخی ئەزمەڕی گرتووەتە ئەستۆ، کە هاوکات بوو لەگەڵ بڕانی کارەبای نیشتمانی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا.

📌سێنتکۆم بۆ یازدەیەمین شەوی لەسەریەک هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردەوە و فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە لێدانی ئامانجە سەربازییەکان لە ئێران و وتیشی ئامانج لێیان لاوازکردنی تواناکانی تارانە لە دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر هێڵەکانی کەشتیوانی بازرگانی لە گەرووی هورمز.

📌دوای کاتژمێر 11:00ـی شەو لە هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاران سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی خۆی چالاک کرد و لە چەند شوێنێکی ئەو وڵاتەش دەنگی تەقینەوە بیسترا.

📌 بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رایگەیاند کە هێرشێکی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەیەکی سەربازی لە دەوروبەری شاری تەورێز.

📌تەلەفزیۆنی فەرمی و ئاژانسی “تەسنیم” رایانگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە رۆژهەڵات، باکووری رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران چالاک کراوەتەوە و جارێکی دیکەش دەنگی بەرگرییەکان بیستراوە.

📌 فەرمانڕەوای شاری بوشەهر لە باشووری وڵات، بیستنی دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێزی لە ناو شاری بۆشەهردا پشتڕاستکردووەتەوە.
📌 جێگری پارێزگاری سیستان و بەلووچستان رایانگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر هەردوو شاری چابەهار و کۆنارەک لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران.

📌بەپێی هەواڵێكی بلومبێرگ، ئاندی بورنهام، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا رەزامەندی داوە ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەکاربهێنێت.

📌سێنتکۆم رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردوودا ئێران هێرشی کردووەتە سەر زیاتر لە 30 کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمز.

📌زەهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی یاسایی نییە بۆ دەستگیرکردنی نەتانیاهۆ ئەگەر سەردانی شارەکە بکات.

📌مارکۆ رۆبیۆ؛ واشنتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانە.

📌مارکۆ رۆبیۆ رایگەیاند، کێشەی سەرەکیمان ئەوەیە کە ئێران بۆ گفتوگۆکان جدی نییە.

📌جۆزێف عەون: ئەگەر داگیرکاری کۆتایی پێ بهێنرێت، دەکرێت حـ.*یزبـ.*وڵڵا چەک بکرێت.

📌زێلێنسکی بەهۆی قەیرانی سیاسی و ناکۆکییەکانی ناو سوپا، فەرماندەی گشتی سوپای ئۆکرانیای گۆڕی و “میخایلۆ دراباتی” لە شوێنی “ئۆلیکساندەر سێرسکی” دانا.