لە گوندی (شیرە)ی بالیسان

درەنگانی شەو کچێک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لە دەستدا

ئاکام غەفور – سۆران

لە گوندی شیرەی سەر بە ناحیەی بالیسان، درەنگانی شەوی رابردوو کچێک لە شاخ هەڵدێراوە، تاکو گەیشتونەتە سەری گیانی لە دەستداوە.

فەرهاد عەزیز، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان، بە 964ـی وت، کچەکە تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی گوندی شیرەیە، دوای ئاگادارکردنەوەیان تاوەکو گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە گیانی لە دەستدا بوو.

وتیشی “بەپێی قسەی کەسوکاری کچەکە باری دەروونی تەواو نەبووە، هەر لە ئێوارەوە لە ماڵ دەرچوە، ونبووە، بەدوایدا گەڕاون تاکو درەنگی شەو تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن