دیمەنی گردبوونەوەی مامۆستایان
پڕۆژەی بودجە لەرێگەیە و فرسەتە
دامەزراندنی هەمیشەیی ملی رێگە بەمامۆستایان دەگرێ بۆ بەغدا
ئەحمەد مستەفا
شاندێک لە دەستەی نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستانەوە دەچن بۆ بەغدا، ئەوەش بۆ جێگیرکردنی داواکارییەکیان کە جێگیرکردن و بە هەمیشەیی کردنی راژەکانیانە.
کۆی گشتیی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان 42 هەزار و 23 مامۆستایە.
وەک نوێنەرەکەیان عەلی رەئوف لە راگەیەندراوێکدا باسی کردووە و بە 964 گەیشتووە، ئەوان بڕیاریانداوە لە رێگەی دیداری فەرمی لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکاندا، پشتیوانیی پێویست بۆ جێگیرکردنی شایستە داراییەکانیان بەدەستبهێنن.
ئامانجی سەرەکیی ئەم جووڵەیەی نوێنەرانی مامۆستایان، خستنەنێو و دیاریکردنی تەرخانی دارایییە بۆ بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی فەرمییان لە ناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027.
رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست و وەزارەتى پەروەردە ماوەى حەوت رۆژى پێدان، بۆ تەواوکردنى مامەڵەکانیان، بەڵام ئێستا لە گرێبەستەوە دەیانەوێ ببن بە هەمیشەیی.