چی روویدا؟
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەکانی باشووری ئێران بەردەوامە و بەنزینیش دادەبزێت
964+
توانا نەقی
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەکانی باشووری ئێران بەردەوامە و پەرێشانی کردوون، بەنزینەکەی لاخۆشمان نۆرماڵەکەی دابەزی بەڵام نرخی ئەوانی دیکەی هەر بە ئاسمانەوەیە، جا بۆ ئەوەی بزانی لە شەوەوە چی روویداوە بە خێرایی تەماشایەکی ئەم هەواڵانە بکە.
– فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێت، نیوەشە و شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و دواتریش کۆتاییهاتنی هێرشەکانی بە سەرکەوتووی راگەیاند.
– میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە نزیک وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر چالاککراوە لە نیوەشەوەوە.
– وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئامۆژگاری ئەمریکیەکان دەکەین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وریای خۆیان بن و ئامادەبن بۆ هەڵوەشاندەنەوەی گەشتەکانیان.
– هەر ئەم شەو لە کەناراوەکانی عومان کەشتیەکی نەوت هەڵگر بە موشەکێک کرایە ئامانج.
– سوپای پاسدارانی ئێران: رادار و سیستمی بەرگری ئەمریکامان لە بەحرەین و کوەیت کردووەتە ئامانج و لەناومان بردوون.
– سوپای پاسداران: بە تەواوەتی گەروی هورمز داخراوە و سووتاندنی دوو کەشتی نەوتهەڵگریش لە لە باشووری گەرووەکە پشتڕاست دەکاتەوە.
– ترەمپ: قسەمان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا کردووە سەبارەت بە هەڵگرتنەوەی بۆمبەکانی گەرووی هورمز و هاوکارییەکانین.
– ترەمپ: ئێران هەرجارێک سەربازێکی ئەمریکی بکوژێت بە چەند بەرامبەر تۆڵەی ئەو سەربازە دەکەیەنەوە.
– سوپای ئەمریکا دەڵێت، لە سەرەتای مانگی پێنجەوە ئاسانکاریمان کردووە بۆ تێپەڕبوونی نزیکەی 900 کەشتی بازرگانی و نزیکەی 450 ملیۆن بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا.
– میدیا فەلەستینییەکان: بۆردومانی ئەم بەرەبەیانیەی ئیسرائیل بۆسەر ماڵێک لە غەزە کوژرانی پێنج کەس کە سیانیان منداڵە لێکەوتەوە.
لای خۆمان و لە عێراقیش ئەم هەواڵانە هەیە خراپ نییە بیزانن:
– دواجار بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئیشی خۆی کرد و بەنزین لە هەولێری پایتەخت هەرزان بوو، لە هەندێک لە بەنزینخانەکان نۆرماڵ بە نرخی 850 دینار جێگیر کراوە و موحەسنیش بە 1500 دینار و کەمتریش دەفرۆشرێ.
– دەزگای ئاسایشی هەرێم: چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 25000 دەنک حەبی هۆشبەر و 21 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵی شل و وشک لەسنووری شاری سلێمانی.
– بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر: ئەو خێزانانەی مامەڵەی گواستنەوەی خێزانەکانیان هەیە لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە، دەتوانن بەئاسانترین شێوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن.
– قەرارە ئەمڕۆ بەنزینی 750 دیناری لە پارێزگای سلێمانی دابەش بکرێت.