کرێکارێک لە سەنتەری دهۆک

ویستی دوو ئاسن لەیەکتری بکاتەوە یەکێکیان بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا

964+

شڤان عەبدوڵا -دهۆک

لە دهۆک کرێکارێک لەکاتی کارکردندا ئاسنێک بەر سەری دەکەوێت و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە، نزیک کاتژمێر  04:00 ئێوارەی ئەمرۆ دەکآەممە لە باڵەخانەیەکی سەنتەری پارێزگای دهۆک روویداوە.

964 زانیاری کۆکردووەتەوە کە کرێکارەکە ناوی زیرەکە دانیشتووی سەنتەری پارێزگای دهۆکە، تەمەنی 23 ساڵە کاتێک ویستوویوتی پیمی نێوان دوو ئاسن دەربهێنڕیت و ئاسنەکان لە یەکتری جیابکاتەوە، لای یەکێک لە ئاسنەکان بەر سەری دەکەوێت و گیان لەدەست دەدات و دوای گەیاندنی بۆ فریاکەوتنی راستەوخۆ بۆ پزیشکی دادی دهۆک رەوانەکرا و کەسوکارکەشی تەرمەکەیان وەرگرتەوە.

وەڵات ئۆزمانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک بە 964 وت، بەداخەوە ئەم حاڵەتانە کە رووبەڕووی کرێکاران دەبنەوە بەهۆی دابین نەبوونی رێکارەکانی خوپارێزییە.

وتیشی “ئەم کرێکارە و ئەوانی پێشتریش کە گیانیان لەدەستداوە، ئەگەر کەرەستەی خوپارێزیان هەبوایە، قەبارەی کارەساتەکەش بەوشێوەیە دەبوو، بۆیە ئێمە لەسەر ئەم پرسە دەوەستین و رێگەچارەی خۆمان دەگرینەبەر”.

گیان لەدەستدانی ئەم کرێکارە لەکاتێکدایە، کە تەنیا لە حەوت مانگی ئەمساڵدا 11 کرێکار لەسەر کار و لەسەنتەری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە تەواوی ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا دوو حاڵەت زیاترە کە پارساڵ نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن